سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی گڕگرتنی کارگەی پوشی موبەریدەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-02-26

8327 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی ساتی گڕگرتنی کارگەی پوشی موبەریدەکەی بڵاوکردەوە.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوای کەوتنەخوارەوەی چەند دەستە پوشێکی موبەریدە، دوکەڵ لە سوچێکی کارگەکەوە بەرزدەبێتەوە و دواتریش بە چڕیی ئاگر شوێنەکە دەگرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٣ی ئەم مانگە لە بازاڕی تەنكی فرۆشان لە ناوچەی پیشەسازی لە شاری هەولێر كارگەیەكی دروستكردنی پوشی موبەریدە ئاگری گرت و زەرەر و زیانێكی زۆری بە كارگەكە گەیاند.

ئەوەش لە كاتێكدایە، پێشتر چەند جارێك ئاگر لە دوكان و بازارەكانی شاری هەولێر كەوتووەتەوە، لەماوەی رابردووشدا بازاڕی سێبیران لەو شارە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە شەودا تەواوی بازاڕەكە سوتا و زیانێكی زۆری مادی بەر خاوەن دوكانەكان كەوت دواتر بازارەكە نۆژەنكرایەوە، بەڵام سیستمی ئاگركوژێنەوەی سەردەمیانەی تێدا نییە.

هـ.ب