سەردێڕ:

خانەقین.. هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی

فۆتۆ: 
2020-02-21

4413 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە گوندی عەلی سەعدوون لە رۆژئاوای قەزای خانەقین، گروپە چەکدارەکان هێرشیانکردووەتە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

گەرمیان حەمەی پور، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "دواتر گروپە چەکدارەکان لە بارەگاکەی حەشدی شەعبی کشاونەتەوە و بە هەڕەمەکی تەقەیان لە خەڵکی مەدەنی کردووە، بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە."

راشیگەیاند، لەلایەکی دیکەوە، لە رێگای نێوان جەلەولا و خانەقین، گروپە چەکدارەکان بازگەیەکیان بۆ رێگریکردن لە خەڵکی و هێزەکانی سەر بە حکومەت داناوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئێستادا هێزێکی سوپای عێراق بەڕێککەوتووە تا هێرشبکاتە سەریان و بازگەکەیان پێدابخات."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکی زۆرە جموجوڵى گروپە چەکدارەکان لە ناوچە جێناکۆکەکاندا زیادیکردووە و ناوبەناو رووبەڕووبوونەوەش لەنێوان چەکدارانى داعش و هێزە عێراقییەکاندا روودەدات.

هـ.ب