سەردێڕ:

سۆران.. سەدان گەشتیاری گەڕاوەی هەرێم خرانە ژێر چاودێرییەوە

فۆتۆ: 
2020-02-21

5082 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیا ئێن ئاڕ تی، سۆران، عەبدۆ رۆستایی

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە ئێرانەوە گەڕانەوە هەرێم، لە ئێستادا ٢٠٠ گەشتیار بە مەبەستى ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە قەزای سۆران خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.

کاروان جەمال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "٢٠٠ گەشتیار لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و لە قەزای سۆران و لە هۆتێلەکانی سۆران و دیانا پاڵاس لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبن."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا دەیان هاوڵاتی هەرێم کە لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە لەبەر مەترسی کۆرۆنا لە دەروازەی باشماخ ڕێگەیان نادرێت بگەڕێنەوە هەرێم و ڕاگیراون.

لەلایەکی دیکەوە، تا ئێستا لە وڵاتی ئێران چوار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ١٨ کەسی دیکەش توشبوون.

ڤایرۆسی کۆرۆنای COVID-19 لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا و تەشەنەی کرد، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بەپێی دوایین ئامارەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هەزار و ٢٤٨ کەس و توشبوونی ٧٧ هەزار کەسی دیکە.

هـ.ب