سەردێڕ:

ئێران.. کاتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دوو کاتژمێر درێژکرایەوە

فۆتۆ: 
2020-02-21

1099 جار خوێندراوەتەوە

کاتی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ دووەمجار درێژکرایەوە و وا بڕیارە تا کاتژمێر ١٠ پڕۆسەکە بەردەوامبێت.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هەڵبژاردنی گشتی بۆ دیاریکردنی نوێنەرانی یانزەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران بەڕێوەچوو و دوای ئەوەى کاتەکەى بۆ کاتژمێر شەش درێژکرایەوە لە ئێستاشدا دوو کاتژمێری دیکە زیادکراوە.

ئەوەش هاتووە، لە سەرتاسەری ئێراندا، ٥٧ ملیۆن و ٩١٨ هەزار کەس لە ٥٥ هەزار بنکەدا مافی دەنگدانیان بە ٢٩٧ نوێنەر بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەیان هەیە.

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی رایگەیاند، بەرپرسانی حکومەت رایانگەیاندووە، "سبەینێ دوای ژماردنی دەنگەکان، ئاماری رێژەی بەشداربوون بڵاودەکەنەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە حەوت هەزار کاندید پێشبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئێران کە لەناویاندا ٦٦٦ ژنیان تێدایە.

پەرلەمانی ئێران کەمتر کاریگەری لەسەر سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی هەیە و زیاتر توانای پەسەندکردنی بودجەی ساڵانە و دەرکردنی یاسای ناوخۆیی هەیە.

هـ.ب