سەردێڕ:

ساتی دروستبوونی ئاڵۆزی لە نێوان کاروانێکی سوپای ئەمریکا و روسیا لە قامیشلۆ

فۆتۆ: 
2020-02-20

32394 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى ئەو گرتە ڤیدیۆیەى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، ئاڵۆزى لە نێوان کاروانێکی هێزەکانى ئەمریکا و روسیا لە قامیشلۆى رۆژئاواى کوردستان دروستبووە.

لە گرتەکەدا دەردەکەوێت، ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی روسیا لە لاتەنیشتى ریگایەکى گشتى لە شارى قامیشلۆ دەیەوێت پێش بە هەمەڕە سەربازییەکەى ئەمریکا بداتەوە و لەوکاتەدا هەمەڕەکەى ئەمریکا رێگەى لێدەگرێت پێشیبکەوێت ولەسەر ڕێگاکە لایدەدات.

ئەوە لە کاتێکدایە، سەدان سەربازى ئەمریکا لە رۆژئاواى کوردستان جێگیرکراون و هاوکارى هێزە کوردییەکانى هەسەدە دەکەن و لە ناوچەکە گەڕان و سوڕانەوەى هاوبەشیان هەیە، لەهەمان کاتدا هێزى پۆلیسى روسیا لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى سوریادا جێگیرکراون و لەگەڵ سوپاى حکومەت گەڕان و پشکنینى هاوبەشیان هەیە.

ب.ب