سەردێڕ:

پۆلیسى هەولێر: دوو کەس بە تۆمەتى دزیکردن دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2020-02-20

1664 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلێك و ئەو پێداویستییانەى كە تاوانەكەیان پێ ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "پاش تۆماركردنی سكاڵا لە لایەن چەند هاوڵاتییەكەوە دەربارەى بوونى چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە ناوچەى پیشەسازیی باشوور کە بە (كارگەكانی ئاسنگەران) ناسراوە، شەوى رابردوو ئەو کەسانەى تاوانەکەیان ئەنجامداوە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو دوو تۆمەتبارە لە دەرەوەی شاری هەولێر هاتوون بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە، دوای دەستگیركردنیشیان دانیان بە ئەنجامدانی پێنج تاوانی دیكەی دزیكردندا ناوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەى کەمتر لە هەفتەیەدا ئەوە دووەم حاڵەتى دەستگیرکردنە لە لایەن پۆلیسى هەولێرەوە بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل رابگەیەنرێت.