سەردێڕ:

کەرکوک.. بەشێک لە هاوڵاتیيان دژى ڕوخاندنى دوکان و خانووەکانیان گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-20

1464 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە هاوڵاتيیانى دانیشتوى گەڕەکى باروتخانەى شارى کەرکوک دژى بڕیارى ڕوخاندنى دوکان و خانووەکانیان گردبوونەوە .

جوانڕۆ ئەحمەد، یەکێک لە بەشداربووانى گردبوونەوەکە بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ى شوباتى ٢٠٢٠، بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى باروتخانەى کەرکوک دژى بڕیارى قایمقامى کەرکوک گردبوونەوە، چونکە قایمقام دەیەوێت شەقامى گشتى گەڕەکەکە فراوان بکات و بەوەش بەشێک لە دوکان و خانووەکان دەڕووخێندرێت".

راشیگەیاند،" دانیشتوانى ئەو گەڕەکە سێ هەزار خێزانە و ناکرێت لەم وەرزى باران و سەرمایەدا هاوڵاتییان بێلانە بکرێن و بکرێنە سەرشەقام" .

ئەوەشى خستەڕوو،" زۆرینەى ئەوخێزانانە بژێوى ژیانیان لەسەر کارکردنە لەو دوکانانەى قایمقام بڕیارى تێکدانى داوە بەهۆى زیادەڕەوى".

ئەوەش لەکاتێکدایە، قایمقامیەتى کەرکوک بڕیاریداوە بەتێکدانى سەرجەم ئەو دوکان وخانوانەى دەکەونە سەرشەقامى گشتى گەڕەکى باروتخانە کە بە زیادەڕەو دروستکراون، کە بەپێى بڕیارەکە شەقامەکە فراوان دەکرێت لە ٢٠ مەترەوە بۆ ٣٠ مەتر.

Image may contain: 6 people, people standing and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing, fire and outdoor

Image may contain: 6 people, people standing and outdoor