سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینی ٢٤ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-02-20

10085 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ئاکرێ بووە بە بڕی ٣٢ ملیمەتر.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزاى ئاکرێ بووە بە بڕی ٣٢ ملیمەتر و کەمترینیش لە قەزاى کەلار بووە کە بە شێوەى دڵۆپ دڵۆپ بووە.

هاوکات، بڕى بارانبارین لەسەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەیە، لە کەلار بەشێوەى دڵۆپ دڵۆپ باریوە و لە هەولێر١٥.٢ میلمەتر و لە سلێمانى ٦.٩ ملیمەتر و لە هەڵەبجە ٨.٣ ملیمەتر و لە دهۆک ١٢.١ ملیمەتر و لە کەرکوک ٥.٥ ملیمەتر باران باریوە.

هاوکات، بەپیی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت.