سەردێڕ:

لە هێرشێکی داعشدا لە سنوری کەرکوک چوار کەس کوژران

فۆتۆ: 
2020-02-18

9370 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

سەرچاوەیەکى ئەمنى رایگەیاند، لە هێرشێکى چەکدارانى داعشدا بۆ سەر گوندی چەخماخە لەسنوری قەزاى دوبزى باکورى رۆژئاواى کەرکوک، چوار کەس کوژران و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە نێو خانویەکى تەواونەکراوى گوندى چەخماخەدا چەند کەسێک لە دانیشتوانى گوندەکە خەریکى یاریکردنى کۆنکەن و دۆمینەبوون، لەوکاتەدا سێ چەکدار چونەتەسەریان و تەقیان لێیانکردووە و چوارکەس کوژراون و سێ کەسیش برینداربوون، هێزە ئەمنییەکانیش رووبەڕووى چەکدارەکان بوونەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە باسیلەوەشکرد، تەرمەکان و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانى کەرکوک و کوژراوەکانیش هەمویان گەنجن وناوەکانیان، (عەلی ئەحمەد دەروێش، لەدایکبووی ۱۹۹۸)، (مەحمود ئیبراهیم خورشید، لەدایکبووی ۱۹۹٥)، (ئەحمەد جاسم خضر، لەدایکبووی ۱۹۹۹)، (مەریوان سیروان، لەدایکبووی ۱۹٩٥).

لەدواى ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧، نەمانى هێزەکانى پێشمەرگە لەسنورى ناوچەکێشەلەسەرەکان، رووداوەکانى کوشتن و رفاندنى هاوڵاتیان زیادبووە و چەندین جاریش چەکدارنى داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکان.

 

ب.ب