سەردێڕ:

سبەی موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردوو
فۆتۆ: 
2020-02-18

94348 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی ڕایگەیاند، سبەینێ، موچەی مانگی ١١ی ساڵی رابردووی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند، بەهۆی نەگەیشتنی پارە لە بەغداوە دابەشکردنی موچە خاوبووەتەوە سبەی چوارشەممە، ١٩ی شوبات بەتەنیا موچەی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دابەشدەکرێت.

روونیشیکردەوە، لەگەڵ گەیشتنی پارە لە بەغداوە بەیەکجار لیستی موچەی ئەو وەزارەت و شوێنانەی تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتووە رادەگەیەندرێت.

ئەو موچەیەى دابەشدەکرێت موچەى مانگى ١١ى ساڵى رابردووە و ١٢یەمین موچەیە بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ساڵی ڕابردوو، حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند، یەکەمین موچەى بێ پاشەکەوتیش، موچەی مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٨ بوو.