سەردێڕ:

ڕزگار عەلى: پەیڕەوى ناوخۆی یەکێتى پەسەندکرا

فۆتۆ: 
2020-02-18

3055 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردایەتی یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆی نوێی حزبەکەی پەسەندکرد کە لە ٧٧ مادە پێکهاتووە، لیژنەیەکیش لە نێوان ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێکهێنرا بۆ هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئۆرگانەکان و پێکهێنانی پەیکەری نوێی یەکێتی.

رزگار عه‌لی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، بەکۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەندکراوە و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتیی ناو یه‌كێتی بپارێزن.

وتیشی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كاری ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نوێیده‌كاته‌وه‌ و بڕیاریانداوه‌ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی كاركردن بكه‌نه‌وه‌ هه‌م له‌ ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری كوردستان و عیراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان حكومه‌تی نوێی عێراق كه‌ پێكده‌هێنرێت حكومه‌تێكی فیدڕاڵی راسته‌قینه‌بێت، كه‌ بتوانێت مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بپارێزێت.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لەسەر داوای کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی، کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی ڕاگیران و تا گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆش دوای گەڕانەوەی کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرکردایەتی کۆبووەوە و پەیڕەوی ناوخۆی نوێی حزبەکەی پەسەند کرد.