سەردێڕ:

پسپۆڕێکی خۆراک هۆشداری لەبارەی خۆراکەکانی ڕۆژانەوە دەدات

فۆتۆ: 
2020-02-18

2591 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕێکی خۆراک هۆشداری لەبارەی خۆراکەکانی ڕۆژانەوە دەدات و دەڵێت، زۆرێک لەو خۆراکانەی دێنە ئەم وڵاتەوە تەندروست نین و پێویسە بەرهەمی ناوخۆ گەشەپێبدەین.

لەمیانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی بەیانیت باش کوردستان، دکتۆر دانا محەمەد ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و پسپۆڕی خۆراک راشیگەیاند، "پێویستە لە خاڵە سنوریەکاندا تەواوی ئامێرەکانی پشکنین دابنرێت بۆ ئەو خواردنانەی کە دێنە هەرێمەوە بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی کە خواستی زۆری لەسەرەو هاولآتیان لە ژیانی رۆژانەیاندا چەند جارێک لەژەمەخواردنەکانیاندا بەکاریان دەهێنن چونکە پابەندە بە تەندروستی مرۆڤەوە".

ناوبراو وتیشی، "من وەک خۆم وەک پسپۆڕیکی خۆراک ناتوانم دڵنیایی تەواو لەسەر ئەوە بدەم بە هاوڵاتیان کە ئەو خواراکانی دێنە ئەم وڵاتەوە تەواو تەندروست بن لە روی ئاسایشی خۆراکەوە، بۆیە گرنگە هاوڵاتیان بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و بەکاری بهێنن، لانی کەم پێویستە بە باشی بشۆردرێنەوە".