سەردێڕ:

ڕاپەرین.. لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-02-18

2522 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆى ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا کەسێک گیانى لە دەستدا.

ئەمرۆ سێشەممە ١٨ى شوباتى ٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەر ڕێگەى گشتی چوارقوڕنە – دوکان بە هۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى ئۆپڵ ڤیکترا و بارھەڵگرێک لە جۆرى مارسیدس کەسێک گیانى لە دەستدا.

ئاماژەبەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە نزیک گوندی کڵاو سوران ڕوویداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکان له‌ساڵی ٢٠١٩دا، له ‌سنوری پارێزگای سلێمانی ١٨٠ كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه.