سەردێڕ:

پارێزگارى سلێمانى: تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە

فۆتۆ: 
2020-02-18

2417 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکى توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە و هەرکەس لە چین هاتبێتەوە بە وردى خراوەتە ژێر چاودێرییەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە هەڤاڵ ئەبوبەکر لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد، توانراوە پشکنین بۆ هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە لە چین گەڕاونەتەوە، هەرکەسێک هاتبێتەوە بە وردى خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و هیچ حاڵەتێکى توشبووش تۆمارنەکراوە و ئەوانەشى کە لەژێر چاودێریدان تاوەکو ١٤ رۆژى دیکە ئەگەر هیچ نیشانەیەکى تێدا دەرنەکەوت دەگەڕێنرێنەوە شوێنى خۆیان.

باسی لەوەش کردووە، هیچ کەسێک مافى دەستێوەردانى لەو دۆسیەیەدا نییە،  چونکە ئەوە پەیوەستە بە ئاست و بارودۆخى تەندروستى لە هەموو جیهاندا نەک تەنها لە سلێمانى.

پارێزگارى سلێمانى ئەوەشی ئاشکراکرد، شارەکە پێویستی بە ٢٥ هەزار کارمەندى تەندروستى هەیە، بەڵام تا ئێستا ١٤ هەزار کارمەند لە دەزگا تەندروستییەکاندا هەن.