سەردێڕ:

کۆیە.. نوسینگەى پاسپۆرت کرایەوە

فۆتۆ: 
2020-02-17

1284 جار خوێندراوەتەوە

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، لە شارۆچکەی کۆیە نووسینگه‌ی‌ پاسپۆرت کرایەوە و وەزیرى ناوخۆش ڕایگەیاند، بەم نزیكانە لە چەمچەماڵیش نوسینگەی پاسپۆرت دەكرێتەوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ى شوباتى ٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر و شاندێکی حكومه‌تى عێراق، نووسینگه‌ى پاسپۆرتى كۆیه‌ له‌و شارۆچکەیە كرایه‌وه‌ و٨٥ كارمەندی بۆ دابینكراوە.

لەمەراسیمی كردنەوەی نوسینگەكەدا فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆ بەدواوە  دانیشتوانی کۆیە كە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس دەبن و دانیشتوانی تەواوی ناحییەکانی سەر بەو شارۆچکەیە دەتوانن  لەڕێگەى ئەو نوسینگەیەوە پاسپۆرت دەربهێنن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا نووسینگه‌ی‌ ده‌رهێنانی‌ پاسپۆرتی‌ له‌ سۆران و زاخۆش كردەوە.