سەردێڕ:

کەشناسی بڕى بارانبارینی ٢٤ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-02-17

14960 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە ڕانیە بووە بە بڕی ٨.٣٠ ملیمەتر.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە رانیە بووە بە بڕی ٨.٣٠ ملیمەتر و کەمترینیش لە شاری هەڵەبجە بووە بە بڕی ١.٥ ملیمەتر.

هاوکات، بڕى بارانبارین لەسەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەیە، لە هەولێر ٣.٩ ملیمەتر و لە سلێمانى ٢.٦ ملیمەتر و لە دهۆک ٢. ٨ ملیمەتر و لە کەرکوک ١.٤ ملیمەتر باران باریوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆلە لاوازدەبێت.

No photo description available.