سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی: دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لە قۆناغی کۆتایدایە

فۆتۆ: 
2020-02-17

3805 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتێکدا دەنگۆی خۆپیشاندانی سەرتاسەریی هەیە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، دوێنێ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست و وەزارەتی دارایش هەر ئەمڕۆ، کیتابی کردوە بۆ وەزارەتی پەروەردە، کە بەڵگەنامە پێویستەکان بنێرن.

ئەحمەد عەبدولڕەحمان وتەبێژی وەزارەتی دارایی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی لەوە کرد، هەر کاتێک زانیاری و بەڵگەنامە پێویستەکان گەیشتنە وەزارەتی دارایی، ئەوکاتە لە زووترین کاتدا دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست کۆمەڵێک قۆناغە و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، هاوکات، هەر ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی کیتابی بۆ وەزارەتی پەروەردە کردووە کە بەڵگەنامە پێویستەکان بنێرن.

ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە پێنج هەزار مامۆستان لە هەرێمی کوردستان، کە نزیکەی شەش مانگە بڕیاری دامەزراندیان دراوە و باسکردنی دامەزراندنیشیان لە کاتێکدایە کە ئێستا باس لە خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت.