سەردێڕ:

حەسەن رۆحانی: تا کۆتایی ئەم خولەی سەرۆکایەتی لە پۆستەکەمدا دەمێنمەوە

فۆتۆ: 
2020-02-17

2864 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێران رەتیکردەوە دەستلەکاربکێشێتەوە و رایگەیاند، ئەگەرچی لەماوەی رابردوودا دووجار دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی رابەری باڵای وڵاتەکە کردووە و رەتکراوەتەوە، بەڵام تا کۆتاییهاتنی ئەم خولەی سەرۆکایەتیی، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەستلەکارکێشانەوە ژیرانە نییە و ئێمە بەڵێنمان بە خەڵک داوە و بەردەوامیشدەبین لە بەڵێنەکانمان."

راشیگەیاند، "هەرگیز بەهۆی کێشەکانی ئەم دواییەی ئێرانەوە، دەستلەکارکێشانەوە بە خەیاڵمدا نەهاتووە."

حەسەن رۆحانی باسی لەوەشکرد، "چەند مانگێک دوای هەڵبژاردنم بە سەرۆکی ئێران، بە ئایەتوڵا خامنەییم راگەیاند، کە هەرکاتێک زانی کەسێکی دیکە یاخود حکومەتێکی دیکە دەتوانێت باشتر خزمەتی وڵات دەکات، ئەوا من ئامادەی دەستلەکارکێشانەوە دەبم."

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەینی داهاتوو هەڵبژاردنی گشتیی بۆ پەرلەمان و لە ساڵی داهاتووشدا هەڵبژاردنی سەرکایەتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

هـ.ب