سەردێڕ:

کۆرۆنا چی بە بازاڕی ئۆتۆمبێلەکانی چین کردووە؟

فۆتۆ: 
2020-02-16

11282 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە چین ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە ئاستی فرۆشی بازاڕی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا بە ڕێژەی %١٠ دابەزیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی پیشەسازیی ئۆتۆمبێل لە چین ڕایگەیاند، "کەمبوونەوەی بازاڕی فرۆشی ئۆتۆمبێل بەو ڕێژەیە، تەنها لە سەرەتای دەستپێکردنی ساڵی تازەوە هەتا ئێستایە و هۆکارەکەشی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە".

باسی لەوەشکردووە، "ئەگەر بەم شێوە کاریگەرە ڤایرۆسەکە بەردەوام بێت هەتا مانگی نیسانی داهاتوو، ئەوا ڕێژەی فرۆشتن بۆ %٥ دادەبەزێت بە درێژایی ساڵەکە".

ئاماژەی بەوەشكردووە، "ڤایرۆسەکە زیانێکی زۆری بەو لایەنە گەیاندووە، ئەگەر بەو شێوەیە داخوازی کریارەکان دابەزێت، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پیشەسازی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی جیهان".

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە چین، لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، ئاستی بازرگانیکردن لەگەڵ ئەو وڵاتە دابەزیوە و بازرگانان لە ئێستادا کەمتر بەمەبەستی هێنانی پێداویستییەکان ڕوودەکەنە ئەو وڵاتە.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە لە شاری وهانی چین سەری هەڵدا و تەشەنەی کرد، لەو کاتەشەوە هەتا ئێستا بەپێی دوایین ئامارەکان بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٦٩ هەزار و ٢٦٨ کەس بەرزبووەتەوە.

هـ.ئـ