سەردێڕ:

رۆژئاوای کوردستان.. لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکدا دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژران

فۆتۆ: 
2020-02-16

1522 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی گرێسپی تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و پێنج هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا جگە لە تۆمەتبارکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، هاوکات، باس لە دەستگیرکردنی دوو کەس دەکات بە تۆمەتی هێنانی ئوتومبێلەکە بۆ ناوچەکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شارۆچکەی گرێسپی رۆژئاوای کوردستان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، دەیان تەقینەوەی بە شێوەی جیاواز تێدا ئەنجامدراوە کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی مەدەنی.

پێشتر تورکیا بە هاوکاری گروپە چەکدارە سورییەکانی نزیک لەخۆی، هێرشی سەربازیی کردەسەر رۆژئاوای کوردستان و دەستیگرت بەسەر شارۆچکەى گرێسپیدا.

هـ.ب