سەردێڕ:

​بەپێی ئامارێک سلێمانی کەمترین ڕێژەی ھەژاریی لە عێراقدا ھەیە

لە دوای سلێمانی هەولێر دێت
فۆتۆ: 
2020-02-16

5250 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە، پارێزگای سلێمانی لەناو سەرجەم پارێزگاکانی عێراق کەمترین رێژەی ھەژاریی ھەیە.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماری رێژەی ھەژاریی  لە ٢٠١٨بڵاوکردەوە، بە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی عێراق و ھەرێم لە سلێمانی کەمترین رێژەی ھەژاریی ھەیە و پارێزگاکانی ھەولێر، دھۆک و کەرکووکیش لە دوای سلێمانییەوە دێن.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، پارێزگای موسەننا بەرزترین رێژەی ھەژاریی ھەیە.

ئەمەی خوارەوەش ڕێژەی ھەژاری سەرجەم پارێزگاکانە:

سلێمانی ٤.٥%

ھەولێر ٦.٧%

کەرکووک ٧.٦%

دھۆک ٨.٥%

بەغدا ١٠%

بابل ١١%

کەربەلا ١٢%

نەجەف ١٢%

بەسرە ١٦%

ئەنبار ١٧%

سەلاحەددین ١٨%

واست ١٩%

دیالە ٢٢.٥%

موسڵ ٣٧.٧%

زیقار ٤٤%

میسان ٤٥%

دیوانیە ٤٨%

موسەننا ٥٢%