سەردێڕ:

ناتۆ: بەمزووانە راهێنان بە هێزە عێراقییەكان دەستپێدەکەینەوە

دواى راگرتنى بۆ زیاتر لە مانگێک
فۆتۆ: 
2020-02-15

587 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیەكی باڵای هاوپەیمانییەتی ناتۆ رایگەیاند، بەمزووانە مەشق و راهێنانى سەربازى بە هێزە عێراقییەکان دەستپیێدەکەنەوە.

 تاد وڵتەرز فەرماندەی باڵای هاوپەیمانییەتی ناتۆ لە میانەى بەشداریکردنى لە کۆنگرەی میونشن بۆ ئاسایش ئاماژەى بەوەکرد، تیمەکەی ناتۆ کە کەنەدا ڕێبەرایەتی دەکات و لە ٥٠٠ کەس پـێکهاتووە، ڕەزامەندی بەغدایان وەرگرتووە بۆ دەستپـێکردنەوەی راهێنانە سەربازییەکانیان بە هێزە عێراقیـیەکان.

وتیشی، لە پاش ئەو وەڵامە ئەرێنیـیە لەلایەن عێراقەوە، لە چەند رۆژێکى دیکە یاخود چەند هەفتەیەکی دیکە، ناتۆ دەستدەکاتەوە بە ئەرکەکەی لە عێراقدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى لەسەرەتاى مانگى کانونى دووەمى ئەمساڵ، هاوپەیمانییەتى ناتۆ بەهۆى بوونى مەترسی لە کاردانەوەکانى ئەو رووداوە، مەشق و راهێنانى بە هێزە عێراقییەکان راگرت.

ئ.ر