سەردێڕ:

چارەنوسی ئەو پاپۆڕەی بەهۆی کۆرۆناوە پێنج وڵات رەتیانکردەوە ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-02-14

29322 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی بەهۆی مەترسی ڤایرۆسى کۆرۆناوە پاپۆڕى گەشتیارىی ئێم ئێس وێستردام لە پێنج وڵاتى جیهاندا ڕێگەى پێنەدرا لەنگەربگرێت، ئەمڕۆ لەلایەن حكومەتی كەمبۆدیاوە پێشوازی لێكرا و لەكەناراوەكانی ئەو وڵاتەدا لەنگەریگرت.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەو پاپۆڕە گەشتیارییەی كە نزیكەی ٢٠٠٠ گەشتیارى هەڵگرتووە، دواى ئەوەى لە پێنج وڵاتى ئاسیاییدا رێگەى پێنەدرا لەنگەربگرێت، حكومەتی كەمبۆدیا و خودی سەرۆكی ئەو وڵاتە پێشوازی لەو كەشتییە كرد و رێگەی بە گەشتیارەكان داوە بچنە ئەو وڵاتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەرچەندە پاپۆڕی گەشتیاریی ئێم ئێس وێستردام هیچ حاڵەتێكی توشبوونی بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تێدا تۆمارنەکراوە، بەڵام وڵاتان بەهۆی مەترسی لەو ڤایرۆسە، رێگەیان بەو پاپۆڕە نەداوە لە کەناراوەکانیاندا لەنگەربگرێت.

هاوکات، پاپۆڕیكی دیكەی گەشیاری كە زیاتر لە ٢٠٠ حاڵەتى توشبووى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تێدایە لە ژاپۆن لەژێر گەمارۆدایە و ریگە بە سەرنشینەکانى نادرێت لە کەشتییەکە بچنەدەرەوە.