سەردێڕ:

پەروەردەکانی رەواندز و سۆران و چۆمان دەوامی سبەینێیان راگرت

فۆتۆ: 
2020-02-14

206087 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، رەواندز، عەبدۆ رۆستایی

بەهۆی نالەباریی کەش و هەواوە، هەریەک لە پەروەردەکانی رەواندز، سۆران و چۆمان دەوامی سبەینێی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنیان لە سنورەکانیاندا راگرت.

کوێستان ئەحمد، قایمقامی رەواندز بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی سەرما و لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاراندا، بڕیارمانداوە دەوامی سبەینێی ناوەندەکانی خوێندن رابگرین."

هاوکات، عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "سبەینێ دەوامی قوتابخانەكانى باخچەى ساوايان و بنەڕەتى و ئامادەييەكانى سنورى پەروردەى سۆران رادەگیرێن."

لەلایەکی دیکەوە، ئەحمەد قادر، قایمقامی چۆمان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "بەهۆی نالەباریی کەش و هەواوە، دەوامی سبەینێی ناوەندەکانی خوێندن رادەگرن."

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی بە پەروەردەی ناوچە جیاوازەکان داوە تا لە کاتی نالەباریی کەش و هەوادا بڕیار لە راگیرانی دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی سنورەکانیان بدەن.

هـ.ب