سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی: کەسێک لە کاتی دزیکردن لە کارمەندێکی بانک دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-02-14

6148 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوو کەسیان دەستگیرکردووە کە یەکەمیان ویستویەتی دزیی لە کارمەندێکی بانک بکات و دووەمیشیان، دزیی لە سوپەرمارکێتێک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی‌ بانك ده‌كه‌وێت كه‌ عه‌لاگه‌یه‌كی‌ پێبووه ‌و وایزانیوه‌ پاره‌ی تێدایە‌، پاش دابه‌زینی‌ كارمه‌نده‌كه‌ به‌كارێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له ‌دوكانێكدا، تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ عه‌لاگه‌كه‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌شكێنێت و لەوکاتەدا پۆلیس تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كات."

راشیگەیاند، "تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (ن، ج، ق) و له‌دایكبوی‌ ١٩٦٢وە و بە ره‌گه‌زنامه‌‌ عه‌ره‌به‌ و له‌ ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ راگیراوه‌."

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "لە حاڵەتێکی دیکەدا، پاش سودوه‌رگرتن له‌كامێراكانی‌ چاودێریی،‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ژنێکیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك له ‌سوپه‌رماركێتی‌ چوێسه‌ دزیكردووه‌."

ئاماژەی بەوەشداوە، "ژنەکە ناوی‌ (ن، ن، ج)و له‌دایكبوی‌ ١٩٨٠یە و بە ره‌گه‌زنامه‌‌ عه‌ره‌به‌ و له ‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ راگیراوه‌."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، پاش دزینى ئۆتۆمبێلێکى جۆرى تویۆتا یارس لەلایەن کەسێکەوە، توانرا لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكرێن.

دوێنێش ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، باندێکی گەورەی دزیکردن، کە لە نۆ کەس پێکھاتوون، لە چەمچەماڵ دەستگیرکران کە چەندین چەک و کەرەسەتەی سەربازیی و سێ ئۆتۆمبێلیشیان پێگیراوە.


هـ.ب