سەردێڕ:

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: کەسێک لە هەولێر بە دەستڕێژی گوللە کوژرا

فۆتۆ: 
2020-02-14

26086 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

محەمەد عامر پەیامنێری ئین ئاڕ تی رایگەیاند ، لەگەڕەكی كرێكارانی شاری هەولێر، كەسێكی تەمەن ٣٠ ساڵان بە دەستدڕێژى گوللە کوژراوە.

دەشڵێت، لەبارەی رووداوەکەوە پۆلیس رایگەیاندووە، هێشتا زانیاری تەواویان لەبارەی هۆكاری ڕووداوەكەوە لەبەردەستدا نییە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژە بەوەشدەکات، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو كەسە دوكاندار بووە و رووداوەكەش بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە.