سەردێڕ:

سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-02-14

2980 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و تێیدا، جەختیان لە گرنگیی مانەوە و بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەشیان تاوتوێ کردووە.

هاوکات، پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بە تایبەتی لە بواری ئابوری و هەماهەنگی زیاتر بۆ رووبەڕووبوونەوەی  تیرۆر گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و مانەوە و بەردەوامبوونی هێزەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی دژی تیرۆر و رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کراوەتەوە.

سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیان دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کردووە و تێیدا، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوە، کە پێویستە لە هەر گۆڕانکاریی و پێشهاتێکدا، پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت.

لەلایەکی دیکەوە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری وزەی ئەمەریکا، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا و وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەتەوە و گفتوگۆی پەیوەندییەکانی ھەرێم و ئەو وڵاتانەیان کردووە.

رۆژی ١٤ی ئەم مانگە ٥٦ەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەچوو و شاندی ھەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی و بەشداری ھەریەک لە خالد شوانی وەزیری ھەرێم و ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، تێیدا بەشداران.

هـ.ب