سەردێڕ:

چین.. تا ئێستا هەزار و ٧١٦ کارمەندی تەندروستیی توشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-02-14

6569 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی تەندروستیی چین رایگەیاند، هەزار و ٧١٦ کارمەندی تەندروستیی لەو وڵاتەدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ماڵپەڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، کۆمسیۆنی تەندروستیی چین رایگەیاندووە، "لەو ژمارەیە، شەش کارمەندیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ."

ئەوەش هاتووە، "٨٧.٥%ی ئەو کارمەندانەی توشبوون، کارمەندی نەخۆشخانەکانی شاری وهانن کە شاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی نوێترین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ هەزار و ٣٨٣ کەس و ژمارەی توشبووانیش بۆ ٦٤ هەزار و ٤٤٢ کەس بەرزبووەتەوە.

تا ئێستا ڤایرۆسى کۆرۆنا بە ٣١ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش بەهۆى مەترسیی ڤایرۆسەکە بۆ تەواوى دانیشتووانى سەر زەوى، باری نائاسایی راگەیاندووە و بە یەکەمین هەڕەشەى بۆ سەر مرۆڤایەتیی ناوبردووە.

ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە زیاتر بووە لە ئاماری گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای سارسەوە، کە لە ساڵەکانی ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣دا بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی ٨٠٠ کەس لە سەرانسەری جیهاندا.

هـ.ب