سەردێڕ:

وەزیرى وزەى ئەمریکا: هەرێمى کوردستان نەوتی لە لیبیا زیاترە

فۆتۆ: 
2020-02-14

4346 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى وزەى ئەمریکا رایگەیاند سەرسامن بەوەى هەرێمى کوردستان نەوتى لە لیبیا زیاترە و  سەرۆکى حکومەتى هەرێمیش سوپاسى پشتیوانى ئەمریکاى کرد.

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تى هەرێم رایگەیاند، لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ دان برۆلیێت وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا کۆبووەوە.

پێش كۆبوونەوە‌كه، وەزیرى وزەى ئەمریکا بە رۆژنامه‌نووسانى راگەیاند، هه‌رێمی كوردستان له‌ لیبیا نه‌وتی زیاترە  و هیوادارن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ حکومەتى هەرێم فراوانتر بكەن.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  رایگەیاند، ئەوان به‌رده‌وام له‌ هه‌ماهه‌نگیدان له‌گه‌ڵ وەزیرى وزەى ئەمریکا و ئه‌مڕۆش كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان فراوانتر بكەن.

رۆژى ١٤ى ئەم مانگە په‌نجاوشه‌شه‌مین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەرێوەچوو شاندى هەرێمیى کوردستانیش بە سەرۆکایەتى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بەشدارى هه‌ریه‌ك له‌ خالد شوانی وه‌زیری هه‌رێم و هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تێیدا به‌شداران.