سەردێڕ:

کابینەی نوێی حکومەتی بەریتانیا کۆبووەوە

فۆتۆ: 
2020-02-14

4397 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دوای دوو مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی بەریتانیا، بە سەرۆکایەتی بۆریس جۆنسن کابینەی نوێی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە کابینەکەی بۆریس جۆنسندا، جگە لە ساجد دەیڤد، وەزیری دارایی وڵاتەکە کە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دەستیلەکارکێشاوەتەوە، تەنیا چەند گۆڕانکارییەکی کەمی تێداکراوە و زۆرینەیان هەر وەزیرە کۆنەکانی کابینەکەی پێشترن.

هاوکات، بۆریس جۆنسن جگە لە پیرۆزبایی، بە وەزیرەکانی راگەیاندووە، "دەبێت پەیمانبدەین کە بە گەشەپێدانی ژێرخانی ئابوری، نەهێشتن و کەمکردنەوەی تاوان و درووستکردنی نەخۆشخانەی زیاتر، قەرەبووی متمانەی دەنگدەرەکانمان بکەینەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە لەسەر بابەتی برێگزت (چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا)، لە ١٢ی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا هەڵبژاردنێکی پێشوەختە بەڕێوەچوو کە تێیدا حزبی پارێزگارانی ئەو وڵاتە بە رێژەیەکی بەرچاو سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

دواتر و لە رۆژی ٣١ی مانگی رابردوودا، بەریتانیا بە فەڕمی لە یەکێتی ئەوروپا هاتەدەرەوە و بۆریس جۆنسنیش بەوبۆنەیەوە رایگەیاند، "ئەوە خاڵی کۆتایی نییە، بەڵکو سەرەتای سەردەمێکی نوێیە."

هـ.ب