سەردێڕ:

کەشناسی گەرمترین ناوچەی ئەمڕۆی هەرێم ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-02-14

6548 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ قەزای دوزخورماتوو، گەرمترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠، قەزای دوزخورماتوو گەرمترین ناوچەکانی ھەرێمە و بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ١٧ پلەیە.

هاوکات، کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، کانی ماسی ساردترین ناوچەی ھەرێمە و نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراوی ناوچەکە بریتییە لە حەوت پلەی ژێر سفر.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، دواى کۆتایی هاتنى ئەو شەپۆلى بەفربارینەى ناوچەکانى هەرێمى گرتبووەوە، لەمڕۆوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

هـ.ب