سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئەو کەسەی گوایە مەلا عەلی چاوی چاککردووەتەوە هاتەدەنگ

فۆتۆ: 
2020-02-14

120648 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی رابردوودا ڤیدیۆیەکی مەلا عەلی بڵاوکرایەوە و وا نیشاندرا کە چاوی پیاوێکی نابینا لەنێو شاری مەدینەدا چاکدەکاتەوە، بەڵام پیاوەکە لەڤیدیۆیەکدا هەموو ئەو قسانە ڕەتدەکاتەوە.

لە ڤیدیۆکەدا دوو پیاو لەنێو مزگەوتێکدا دانیشتوون کە یەکێکیان هەمان کەسە کە مەلا عەلی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە چاوی چاککردووەتەوە، پیاوەکەی دیکە لێیدەپرسێت، "چۆن چاوی کردیتەوە؟" ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت، "من پێمنەوتووە کە کوێرم."

دواتر هەردوولایان پێکەوە مەلا عەلی بە درۆزن ناودەبەن و نزای بۆ دەکەن، کە خوا بیخاتە سەر رێی راست.

ئەمانەش لە کاتێکدان کە رۆژی ١١ی ئەم مانگە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە گوایا مەلا عەلی بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکراوە، بەڵام دوای تێپەڕینی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بەسەر بڵاوکراوەکەدا مەلا عەلی کەڵەک لەڕێی لاپەڕەی خۆیەوە لە فەیسبووک هەواڵەکەی رەتکردەوە.

ب.ع