سەردێڕ:

​تورکیا: ٦٣ سەربازى سوپاى سوریا کوژراون

فۆتۆ: 
2020-02-14

3874 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان ٦٣ سەربازى سوپاى سوریا لە ئیدلیب کوژراون.

وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی، بەپیی چەند زانیارییەک کە لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە دەستیانکەوتووە، ئەو سەربازانە لە چەند هێرشێکى جیاجیادا لە ئیدلیب کوژراون.

وەزارەتەکە هیچ ئاماژەیەکى بەوە نەکردووە، کە کوژرانى ئەو سەربازانە راستەوخۆ لەلایەن سوپاى تورکیاوە بووە، یان لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەى کە پاڵپشتییان دەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنیێش وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى ٥٥ سەربازى سوپاى سوریاى راگەیاند، ئەوەش دواى هەڕەشەکانى رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لەچەند رۆژى رابردوودا لە سوپاى سوریاى کرد و باسی لەوەکرد، بەهێزى ئاسمانى و زەمینییەوە تا کۆتایی ئەم مانگە سوپاى سوریا بۆ دەرەوەى رێککەوتنەکانى سۆچى وەدەردەنێن.

گرژییەکانى ئەمدواییەى سوپاى تورکیا و سوریا دواى ئەوە هات کە لە چەند هێرشێکى سوپاى سوریا بۆسەر سەربازانى تورکیا، زیاتر لە پێنج سەربازى تورکیا لە ئیدلیب کوژران و چەند سەربازێکى دیکەش برینداربوون.

ئ.ر