سەردێڕ:

ئەنجومەنی پیران دەسەڵاتی ترەمپی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران سنوردارکرد

فۆتۆ: 
2020-02-13

2772 جار خوێندراوەتەوە

بەزۆرینەی دەنگ، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، پرۆژەیاسای سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران پەسەندکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بە ٥١ دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر ٤٤ دەنگی نەخێر، پڕۆژەیاسای سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران پەسەندکرد و بە پێی ئەو پرۆژە یاسایە دەسەڵاتەكانی ترەمپ بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ دژی ئێران سنورداردەكرێت و ناتوانێت تاكلایەنانە بڕیاری هەڵگیرساندنی شەڕ یاخود هەر هێرشێكی سەربازی دژی ئەو وڵاتە دەربكات.

هاوکات، سەڕەرای پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە، ترەمپ دەتوانێت ڤیتۆ دژی پڕۆژەیاساکە بەکاربهێنێت و رەتی بکاتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەدوای گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر خاکی عێراقدا و کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لەلایەن ئەو وڵاتەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی پەسەندکرد کە تێیدا دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازیی لە دژی ئێران سنوردارکرد و پرۆژەیاساکەش دوای ناردنی بۆ ئەنجومەنی پیران ئەمشەو بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.