سەردێڕ:

روسیا فەیسبووک و تویتەری سزادا

فۆتۆ: 
2020-02-13

2205 جار خوێندراوەتەوە

دادگای روسیا هەشت ملیۆن ڕۆبڵ سزای بەسەر فەیسبووك و تویتەردا سەپاند.

دادگای روسیا بەتۆمەتی پابەندنەبوون بە یاسای پاراستنی زانیارییە کەسییەکان بڕی هەشت ملیۆن رۆبڵ سزای بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووك و تویتەردا سەپاند.

دادگای تاگانسکی شاری مۆسکۆ ڕایگەیاندووە، "تویتەر و فەیسبووک پابەندنەبوون بە یاسای پاراستنی زانیارییە کەسییەکانەوە، بەوهۆیەوە بڕی چوار ملیۆن رۆبڵ کە نزیکەی ٦٢هەزار و ٨٠٠ دۆلار دەکات، سزای بەسەر هەر یەکەیاندا سەپاندوە."

ئەمەش دوای ئەو داوا یاساییانە هاتووە کە دەزگای تەکنەلۆجیای زانیاری و لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی روسیا ناسراو بە "رۆسکۆمنادزۆر" دژی ئەو دوو کۆمپانیایە تۆماری کردبوون.

پێشتریش لە ساڵی ٢٠١٩دا بەهەمان تۆمەت، تۆڕی کۆمەڵایەتی "LinkedIn" لە رووسیا قەدەغە کرا.