سەردێڕ:

بەهۆی ئۆتۆمبێلەکەیەوە سەرۆكی فەڕەنسا توشی دۆخێکی ناخۆشبوو

فۆتۆ: 
2020-02-13

9898 جار خوێندراوەتەوە

ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆكی فەرەنسا بەهۆی پەككەوتنی ئۆتۆمبێلەكەیەوە لە پۆڵەندا توشی دۆخێکى ناخۆشبوو.

میدیاکانی پۆڵەندا بڵاویانکردەوە، "هەرچەند خاوەنی چەندین ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆرە، بەڵام بۆ ئەم سەردانەی بۆ وڵاتی پۆڵەندا ئیمانوێل ماككرۆنی سەرۆكی فەرەنسا ئۆتۆمبێلێكی ڕینۆی دروستكراوی وڵاتەكەی بەكارهێنا، ڕینۆكەی ماكرۆن لە پۆڵەندا پەكیكەوت و ئەوەش بووە هۆی ئیحراجبوونی سەرۆكی فەرنسا لەبەرچاوی پۆڵەندییەكان."

وەك سروشتی هەر ئۆتۆمبێلێكی دیكەی جیهان، ئەو ئۆتۆمبێلەی سەرۆكی فەرەنسا بۆ سەردانێكی فەرمی سەرۆكایەتی بەكاریهێنا، لە وڵاتی پۆڵەندا كێشەی میكانیكی تێكەوت و لەبەردەم كۆشكی سەرۆكایەتی پۆڵەندا ڕینۆكەی ماكرۆن پەكیكەوت، ئەوەش بووە هۆی شەرمەزاری سەرۆكی فەرەنسا.

لەكاتێكدا سەرۆكی فەڕەنسا ویستی ماڵئاوایی لە سەرۆكی پۆڵەندا بكات چووە نێو ئۆتۆمبێلەكەیەوە و دەستی بۆ ماڵئاوایی بەرز كردەوە، ئۆتۆمبێلەكە كارینەكرد و سەرۆكیش بۆ ئەوەی خۆی لەو بارۆدۆخە شەرمەزارییە ڕزگار بكات وتی، "پێدەچێت كێشەیەكی بچوك بێت و خۆم دەتوانم چارەسەری بكەم"، هەر زووش باڵیۆزی فەرەنسا لە پۆڵەندا ئۆتۆمبێلێكی دیكەی بۆ سەرۆك ئامادە كرد و لەو بارودۆخە شەرمەزارییە ڕزگارى كرد.