سەردێڕ:

پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر چونەدەرەوەی بەڕيتانيا کۆدەبێتەوە

فۆتۆ: 
2020-01-29

1470 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کۆتا دەنگدان لەسەر چونەدەرەوەی بەڕيتانيا لە يەکێتییەکە کۆبێتەوە.

ميدياکانی بەڕيتانيا بڵاویانکردەوە، بڕيارە ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەوروپا کۆببێتەوە و لە دەنگدانێکی مێژویيدا بڕيار بدات لەسەر چوونە دەرەوەی بەڕيتانيا لە يەکێتی ئەوروپا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ٧٥١ پەرلەمانتاری يەکێتی ئەوروپا گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بەو پرسە، هاوکات ٣١ی ئەم مانگە دوا وادەيە بۆ جێبەجێکردنی چونەدەرەوەی بەڕيتانيا لە يەکێتييەکە.

لەساڵی ٢٠١٦، لە بەڕيتانيا ریفراندۆم بەڕێوەچوو بە مەبەستی دەنگدان لەسەر چونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لە يەکێتی ئەوروپا، کە لە سەدا ٥١ی دەنگدەران لەگەڵ چونەدەرەوەی وڵاتەکەیان بوون.