سەردێڕ:

یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران: داوا لە بازرگانان دەکەین لە ئێستادا بازرگانی لەگەڵ چین نەکەن

فۆتۆ: 
2020-01-28

3143 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، سلێمانی، گۆران لوقمان

یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێم ڕایەگیاند، "داوا لە بازرگانان دەکەین بۆ پاراستنی خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا بۆ بازرگانى روونەکە وڵاتى چین".

مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکى گشتى یەکێتى هاوردە و هەناردەکارانى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "لە ئێستادا زیاتر لە هەزاران بازرگان، بازرگانى عێراق لەگەڵ وڵاتى چین دەکەن و زۆرینەیان بۆ ئەو مەبەستە سەردانى ئەو وڵاتە دەکەن، بۆیە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسى کۆرۆناوە داوا لە بازرگانەکانى هەرێم دەکەین بۆ پارێزراویان لەو ڤایرۆسە کوشندەیە، لەم کاتەدا سەردانى ئەو وڵاتە نەکەن".

ڕاشیگەیاند، "ئاستى بازرگانى هەرێم لەگەڵ وڵاتى چین بەپلەى سێیەم دێت، کە ساڵانە لەو وڵاتەوە بە بەهاى نزیکەى چوار ملیار دۆلار کاڵا و شتومەک هاوردەى هەرێم دەکرێت".

باسی لەوەشكرد، "ئەوەش لەدواى تورکیا و ئێران دێت، کە تورکیا ساڵانە ئاستى بازرگانییەکەى لەگەڵ هەرێمدا ١٠ ملیار دۆلارە و ئێرانیش شەش ملیار دۆلارە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوودا و لە شاری وهانی چین، ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵدا، بە ماوەیەکی کەمیش بە چەندین وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، کە لەو ماوەیەدا هەتا ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ١٠٦ کەس و چوار هەزار و ٥١٥ کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

هـ.ئـ