سەردێڕ:

فەڕەنسا.. ١٤٠٠ كۆچبه‌ری نایاسایی لە کەمپێکدا ده‌ركران

فۆتۆ: 
2020-01-28

4706 جار خوێندراوەتەوە

هەزارو ٤٠٠ كۆچبه‌ری نایاسایی، كه‌ له‌ پاریس پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له‌ کەمپى قه‌راغ رێگایەک ژیانیان به‌سه‌رده‌برد، گواسترانەوە بۆ ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ى کانونى دووەمى ٢٠٢٠، وەزارەتى ناوخۆى فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌ پاریسى پایته‌خت، نزیكه‌ی هەزارو ٤٠٠ كۆچبه‌ری نایاسایی کە لە كه‌مپێکى قه‌راغ رێگایه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی ئۆبێڤیلێ، کە كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانی تێدا ده‌مانه‌وه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا چۆڵكراوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئەو ژمارە کۆچبەرە نایاساییە بۆ هۆڵه‌كانی وه‌رزش و ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ گواستراونەتەوەو لە ژێرچاودێرى حکومەتى ئەو وڵاتە دەمێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، كاربه‌ده‌ستانى فەرەنسا پێشتریش چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی هاوشێوه‌یان ئه‌نجامدابوو، کە  له‌ رێگه‌یه‌وه‌ كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كانیان به‌رەو ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ گواستۆتەوە.