سەردێڕ:

کەیسی ئامانج بابانی و لانە و هامۆ بە شێوەیەکی کۆتایی داخرا

فۆتۆ: 
2020-01-28

28526 جار خوێندراوەتەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی دۆسیەی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی داخست و رووداوەکەشی بە خۆکوژیی ناوبرد.

بەپێی بڕیارەکە، دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردوە، کە لە رۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩، ئەوەیان تۆمارکردوە، کە رووداوەکە کردەوەی خۆکوژیی بووە و بەھۆی ئەوەی ئامانج کۆتایی بە ژیانی خۆشی ھێناوە، کەیسەکە داخرا بە شێوەیەکی کۆتایی.

شەوی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩، هەردوو رۆژنامەنوس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و هامنۆی تەمەن سێ ساڵ، لە رووداوێکدا لە سلێمانی، لە نزیک تێرمیناڵی شارەزوور بە فیشەک گیانیان لەدەستدا.

لەو کاتەشەوە تا ئێستا، قسەکانی دەزگا ئەمنییەکان نەبووەتە هۆی ئەوەی کە گومانەکان لای هاوڵاتیان بڕەوێنێتەوە، پێشتریش ئێن ئاڕ تی لە راپۆرتێکی شیکارییدا چەندین گومانی لەسەر رووداوەکە خستەڕوو.