سەردێڕ:

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

لە كاتژمێر ١١ى پێش نیوه‌ڕۆ دەبێت
فۆتۆ: 
2020-01-28

2204 جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی راگەیاند و تێیدا، گفتوگۆ دەربارەی شایستە داراییەکانی جوتیاران و دوو بابەتی دیکە دەکرێت.

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠، كاتژمێر ١١ى پێش نیوه‌ڕۆدا پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە وبەپێى ئەو کارنامەیەی بڵاوکراوەتەوە، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ لەسەر شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان، قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پەرلەمانتار ئاشنا عه‌بدوڵا قادر له‌ لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت و راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دەکرێت.

هاوپێچ دەقی بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی پێنجشەممە