سەردێڕ:

هەژمارێکی تویتەر ساڵی ٢٠١٢ پێشبینی شێوازی مردنی کۆبی براینتی کردووە

فۆتۆ: 
2020-01-27

9556 جار خوێندراوەتەوە

وێنەی تویتێک کە لە ساڵی ٢٠١٢دا بڵاوکراوەتەوە لە شەوی ڕابردووەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە چونکە توانیویەتی پێشبینی شێوازی مردنی کۆبی براینتی یاریزانی بەناوبانگی باسکەی ئێن بی ئەی بکات.

تویتەکە لە بەرواری ١٤ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢دا لەلایەن هەژمارێک بەناوی نۆسۆوە کراوە، تیایدا نووسراوە، "کۆبی لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکدا گیانلەدەستدەدات."

بەشێکی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەڕێی کۆمێنتەوە هێرشیان کردە سەر هەژمارەکە و داوای لێدەکەن کە بیسڕێتەوە چونکە بە بێڕێزی بەرامبەر کۆبی تەماشای دەکەن.

کۆبی یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی پێشووی لۆس ئەنجلس لێکرز لە بواری باسکەدا، بۆ ماوەیەکی زۆر لەو یانەیەدا یاریکردووە، لە پێنج بتوڵەدا بردوویەتییەوە، لە ساڵی ٢٠١٦ خانەنشین بووە، شەوی ڕابردوو بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرەکەیەوە خۆی و کچەکەی گیانیان لەدەستدا.

 

ب.ع