سەردێڕ:

ئەو خواردنانە کامانەن کە کرمی هەناو لەناودەبەن؟

فۆتۆ: 
2020-01-26

25631 جار خوێندراوەتەوە

کرمی ناوسك یان هەناو ئەو جۆرە کرمەیە کە تووشی کۆئەندامی هەرس دەبێت، کە دەکرێت بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوەبێت وەك خووی خراپی خواردن.

کەسانی تووشبوو بەم کرمە تووشی کێشەی تەندروستیی زۆر دەبن وەك سکچوون، هەستکردن بە دڵتێکهەڵاتن و سەرگێژخواردن، دابەزینی کێش و ئازاری گەدە.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی " TIMES FOOD" ئاماژەی بەو خواردنانە کردووە کە دەبنە هۆی لەناوبردنی کرمی هەناو، بەم جۆرە:

زەردەچەوە بەهۆی ئەوەی تایبەتمەندی دژە ئۆکسید و دژە بەکتیری هەیە و غازات کەمدەکاتەوە.

زەعتەر: کاری سیستمی بەرگری بەهێزتر دەکات و وادەکات کرمەکان لەناو ببات.

سیر رۆڵی هەیە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و زیندەوەرەکانی هەناو، هەروەها جەستە لەو ئۆکسانانە دەپارێزێت کە کرمەکان دروستی دەکەن.

تۆوی کولەکە زەردە بە تازەیی رۆڵی هەیە بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی کرمەکان و لەناوبردنی پاشماوەکانیان.

زەنجەبیل هەناو لەم کرمانە پاکدەکاتەوە و کاردەکات بۆ لەناوبردنیان و وەدەرنانیان لە هەناودا بەشێوەیەکی تەواوەتی.

- ناوکی خەیار رۆڵی هەیە بۆ پاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس بەتایبەت ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت.