سەردێڕ:

دواین ئاماری گیان لەدەستدانی کۆچبەرانى عێراقی لە پێنج ساڵى رابردوودا

فۆتۆ: 
2020-01-26

2449 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، ئاماری گیان لەدەستدانی پێنج ساڵی ڕابردووی کۆچبەرانى عێراقی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا ٤١٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە".

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، "لە ساڵی ٢٠١٥وە هەتا ئێستا ٥٦٢ هەزار و ٢٩٣ کۆچبەر ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە".

باسیلەوەشکردووە، "لەو ژمارەیە ٤١٣ کۆچبەریان گیانیان لەدەستداوە، کە ١٧١ کەسیان هەتا ئێستا بێسەروشوێنن".

ڕاشیگەیاندووە، "ئەم ئامارە هی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەیە، کە لە ٣٥ وڵاتی جیهاندا داوانامەی مافی پەنابەرێتیان پێشکەشکردووە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ساڵانە بە هەزاران کەس لە چەندین وڵاتی جیهانەوە، بەمەبەستی دابینکردنی ژیانێکی گونجاوتر بۆخۆیان، وەک کۆچبەر ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن، بەشێکیان بەر لە گەیشتن بە هۆکاری جیاواز گیان لەدەستدەدەن و بەشێکی دیکەشیان لەسەر سنورەکان دەستگیردەکرێن، دواین ئاماریش دوێنێ شەممە بوو، له‌ پارێزگای ئیدرنەی تورکیا‌، ٢٣٤ كۆچبه‌ر ده‌ستگیركران كه‌ ئاماده‌كارییان كردبوو به‌ رێگه‌ی نایاسایی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا.

هـ.ئـ