سەردێڕ:

باکورى کوردستان.. ژمارەى قوربانیانى بومەلەرزەکە بۆ ٣٦ کەس بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2020-01-26

1225 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەریاند، تائێستا ٣٦ کەس بەهۆى بومەلەرزەکەى شارى خەرپێتى باکورى کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

فوئاد ئۆکتاى جێگرى سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆنفراسێکى رۆژنامەنووسیدا لە بارەگاى فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیادا لە ئەنقەرە ڕایگەیاند، ژمارەى گیانلەدەستدان بۆ ٣٦ کەس بەرزبووەتەوە و تیمەکانیش لەهەوڵدان بۆ دەرهێنانى ئەو کەسانەى لە ناو خانووە ڕووخاوەکاندان.

بەپێی ئامارەکان، هەزار و ٥٥٦ کەس دواى رووداوى بومەلەرزەکە، سەردانى بنکە تەندروستییەکانیان کردووە، کە لەناویاندا ٣٨٢ بریندار هەن، ٤٥ کەسیش لە ژێر داروپەردووى خانوە ڕووخاوەکاندا دەرهێندراون و رزگارکراون.

Image result for elazığ deprem"

شەوى ٢٤ى ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بەپێوەرى رێختەر، شارى خەرپێتى باکورى کوردستانى هەژاند و بەشێک لە شارەکانى باکورى کوردستانى گرتەوە.