سەردێڕ:

کەشناسی ساردترین ناوچەی هەرێم ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-01-26

6132 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە.

کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، ناوچەی حاجی ئۆمەران ساردترین ناوچەی هەرێمە و نزمترین پلە ١٠ پلەی ژێر سفر دەبێت. هاوکات، بەپێی ماڵپەڕی ئەکیووێزەر، بەرزترین پلەش یەک پلە دەبێت.

لە دوای حاجی ئۆمەرانیش، هەریەک لە ناوچەکانی کانی ماسی، پێنجوێن، ئامێدی، چۆمان، سمێلان، بازیان، مانگیش، سۆران، سیدەکان، رەواندوز، بامەڕنێ، بارزان، هەڵشۆ، سلێمانی، شەمامک و چەمچەماڵ ساردترین ناوچەکانی هەرێمن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەى لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمدا ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
Image may contain: text
هـ.ب