سەردێڕ:

وەزارەتى کارى هەرێم لەبارەى موچەى کرێکارانى کەرتى تایبەت بڕیارێکى دەرکرد

فۆتۆ: 
2020-01-26

5608 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی حکومەتى هەرێم بڕیاریداوە موچەى کرێکارانى کەرتى تایبەت لە ٢٨٠ هەزار دینار کەمتر نەبێت.

ئاریان ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەپێی بڕیارەکە هەموو کرێکارێک دەبێت دەستەبەریی کۆمەڵایەتی هەبێت و دوای ٢٥ ساڵیش وەک فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن.

روونیشیکردەوە، بڕیارەکەیان لە نوسراوێکدا بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزکردووەتەوە و هێڵی گەرمیشیان داناوە بۆ هەر گرفتێک ئەگەر لەکاتى جێبەجێکردنیدا هەبوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا زۆرینەی کرێکارانی کەرتی تایبەت دەستبەری کۆمەڵایەتییان بۆ نەکراوە و ساڵانی کارکردنیان وەک خزمەت بۆ هەژمار نەکراوە و هیچ کرێکارێکیش لە کاتی پیروبوون یان کەم ئەندامبوونیدا وەک خانەنشین هەژمار نەکراوە.