سەردێڕ:

باکورى کوردستان.. تائێستا ٣١ کەس بەهۆى بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2020-01-26

1249 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دواین ئامارى فه‌رمانگه‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی تورکیا، تائێستا ٣١ کەس بەهۆى بومەلەرزەکەى شارى خەرپێتى باکورى کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە هەزار و ٥٥٦ کەس دواى رووداوى بومەلەرزەکە سەردانى بنکە تەندروستییەکانیان کردووە کە لەناویاندا ٣٨٢ بریندار هەن و ٤٥ کەسیش لە ژێر داروپەردووەکاندا دەرهێندراون و رزگارکراون.

شەوى ٢٤ى ئەم مانگە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٨ پلە بەپێوەرى رێختەر، شارى خەرپێتى باکورى کوردستانى هەژاند و بە قوڵایى ١٠ کیلۆمەتر بەشێک لە شارەکانى باکورى کوردستانى گرتەوە.

لە هەریەک لە شارەکانی ئامەد، مێردین، غازی عەنتاب و جزیرە، هاوکات، لە شارەکانى رۆژئاواى کوردستان و لە پارێزگاکانى دهۆک و هەولێریش بومەلەرزەکە هەستى پێکراوە.

لە ساڵى ١٩٩٩ بومەلەرزەیەک بە گوڕى ٧,٤ پلە بەپێوەرى رێختەر شارەکانى تورکیاى هەژاند و ١٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە هەزار کەسیان لە ئیستەنبوڵ بوون.