سەردێڕ:

پێویستە بڕی خواردنی گۆشتی سور لە هەفتەیەکدا چەند بێت؟

فۆتۆ: 
2020-01-25

8528 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری خۆراک لە ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، خواردنی گۆشت سوود بە جەستە دەگەیەنێت بەمەرجێک زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

ماڵپەڕی لوبنان٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە وتەکانی زیلکە ریستمایر، کە شارەزایەکی بواری خۆراکە لە ئەڵمانیا، کردووە و باس لەوە دەکات، "گۆشت کۆمەڵێک ڕەگەزی خۆراکی گرنگ بۆ جەستە دابین دەکات، دەوڵەمەندە بە پڕۆتینەکان و ڤیتامین بی و بی ١٢، لەگەڵ ئاسن و زینک و سیلینیۆم".

ئەو پزیشکە ئەڵمانییە هۆشداریی داوە، زیادەرەوی لە خواردنی گۆشتیی سوردا نەکرێت، بەتایبەت کاتێک دەبرژێنرێت، هۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن، بەتایبەت ئەگەر کەسەکە قەڵەوبێت و جووڵەی کەمبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا گۆشتی سور دەوڵەمەندە بە چەوری قورس، کە کرداری هەرسکردنی خۆراک و زیندەچالاکی لەش خاودەکاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ترشە چەورییەکان، لەوانە کۆڵیسترۆڵ، کە گرفتی نۆبەی دڵ و جەڵتەی مێشک و کۆبوونەوەی چەوریی لە جگەردا لێدەکەوێتەوە.

بۆ بەدووربوون لە زیانەکانی خواردنی گۆشتیی سور ئەو شارەزایە ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات، هەفتانە بڕی ٣٠٠ بۆ ٦٠٠ گرام گۆشتیی سور بخورێت، ئەو جۆرە هەڵبژێرێت کە چەوریی کەمە و بە شێوەیەکی تەندروست لێبنرێت، بە هەڵم بکوڵێنرێت یان لە فڕندا نەک لەسەر ئاگر و پشکۆ ببرژێنرێت.

Related image

Related image