سەردێڕ:

ئەمریکا سزاى بەسەر ماڵپەڕى ئاژانسی فارس نیوزدا سەپاند

فۆتۆ: 
2020-01-25

1760 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا ماڵپەڕى ئاژانسی هەواڵى فارس نیوزى لە دۆمەینى (com.)داخست.

بەگوێرەى میدیا ئێرانییەکان کۆمپانیای خزمەتگوزاریی بواری ئینترنێتی نێودەوڵەتی (com.) ئیمەیڵی بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ناردووە و باسی لەوەکردووە، ئاژانسەکە لەلایەن نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا خراوەتە لیستى سزاکانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردوامە و لە چەند رۆژی رابردووشدا وەزارەتى خەزێنەى ئەو وڵاتە سزاى بەسەر دوو کەسایەتى ئێرانى و چەند کۆمپانیایەکى نەوتى ئەو وڵاتەدا سەپاند.

دواى کشانەوەى ئەمریکا لە رێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێراندا  لە ساڵى ٢٠١٨ ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ چەندین سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە بە تایبەت ئەو سزایانەى کەرتى نەوت لەو وڵاتەدا دەگرنەوە.